.براده‌ر گیان
من وشه‌کانم لێ ون ده‌بن له‌ وه‌سفی تۆ،تۆیه‌ک هێشتا له‌م جه‌نگه‌ڵه‌دا نه‌بوویت به‌ گورگ و مرۆڤی،تۆیه‌ک که‌ خه‌نجه‌رت له‌ دڵ و پشتت نه‌داوم...تۆیه‌ک له‌ خوێنی من نیت ناوی باوکمان وه‌ک یه‌ک نییه‌ به‌ پشتاوت پشت به‌یه‌ک ناگه‌ینه‌وه‌ به‌ڵام دڵنیام یه‌ک ڕۆح به‌ به‌ری هه‌ردووکمانا کراوه‌ هه‌ر ئه‌مه‌ش گرنگه‌.. تۆیه‌ک له‌کاتی گریانه‌کانما باوه‌شم بۆ ده‌که‌یته‌وه‌ له‌ کاتی خۆشیه‌کاندا پێکه‌نینم زیاتر ده‌که‌ی من چۆن به‌ تۆ نه‌ڵێم فریشته‌‌ که‌ ته‌نها جارێکیش دڵت نه‌گریانووم و پشتت لێ نه‌کردووم...چۆن به‌رگه‌ی ئه‌و ژیانه‌ ناگرم که‌ تۆ هه‌بیت و له‌ نزیکمه‌وه‌بیت!! دان به‌وه‌دا ده‌نێم زۆر وێرانم زۆر وه‌ڕه‌ز بووم له‌م ژیانه‌ و له‌م خه‌ڵکانه‌ له‌م هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌ لێ سوێن به‌وه‌ی ترپه‌کانی دڵمانی به‌ده‌سته‌ تۆ هۆکاری بۆ مانه‌وه‌م له‌م ژیانه‌...
.
.
Bradar Gian - Jihad M Jonyor

Translate this for me

    Other
    Full Link
    Short Link (X/Twitter)
    Video Preview in progress...